
له گه ڵ باران
له م گێژاوه
گێژ ده بم و گێژ ده چم
با ده مسورێنێته وه
سه ر و خوارم
تا چۆله که ده فرم
ناوی نابم
هاوار کۆرت نابێته وه
به قه د
هه ناسه کانی رۆژ
خه فه ده بێت و ژماره م ده کا
ئه م ژماردنه باڵا باڵایه و که س که سان نا نووسێیت
چۆنه ر فرۆش
دوو هنگاو قه تیس ماوه
ئه م فرمیسکه
له ژێر پێ تا
چاڵ ده بێ
تا چۆنه ر له دیمه نێکا پێ بگات
گرمه ی ده نگه
تا گۆی با
رێژاوه سه رخاک
هاوین
باڵای به ز ده بێته وه
تا بم کاته ئاو
کام
رووبار
تا ژێ ژووانی ئه ستێره
ئه م دۆل و ئه و دۆلم ده کا ؟
شه قام
هه ورده خوێنێته وه و
پیچ ده دات
تا قه تم تاقه !
ژانه ژان !
ئه م ئه ستێره
بێزوی به فرینه !
ئاسمان ئه گه ر خه به ر که ی
بالنده به شوێن یه کا نا فرن !
چی قرتاوه
که تابووته کانی په ره زه رد
له باخا
ده ساو ده س ده گرێ؟
کاتێ
هاتی
سه ندووقی جگره
له نێو ده ستی وه لک دا
هه ر ناکوژێته وه
چه واشه ی نێگای کام رێبوار
وه ک
داره کانی پاییز روته
له باخلێ لێره وار دا
تۆم پۆشیوه
ئه گه ر روتم
بم تێلن
با باران دام پۆشێ !
زستان 83