
شێعره تازه کاني تر
دژ به چی؟
من وینه کشی دژ به دکتاتۆریه تی ره نگم !
شیر زاد حه سه ن
له گه ڵ رۆژا ده تلێمه وه
نا ! له گه ڵ شه وا
تا ئاسۆ
خۆم گوم ده که م
به ستراوم به یاد
گولله بارانی جاوه کانتم
لێ ببووره !
من به باڵای ئه و بالنده ی
که ره نگاره نگی رازه کانت ده نووسی تێرعاشقم !
با داته کم !
خه فه ت
سواری ئه م قه تاره
بێ لێ خۆر و ته نیا
بۆی هێناوم
که نا نووسریت !
له ژێر پرچی کام زه مه نا
که بانگت که م
باران ،باران !
له سۆچیکدا
سرته ی ده نگیان
به ده ور خه ما ده سووریته وه
چه نده دووره !
کاتی
یه ک ، یه ک
ئێستا به شوێن یه کا راوه ستاون !
له دووریانی شه قه مه کانا
ئه م چواره
حه شاریان داوین !
مستێ هیوا
له گیرفانی هه سته کانم باڵا ده کا
دای رزاندم
بسکی داپۆشراوی شه قامه کانی تریفه و گزنگ
که لاوه بوو
فێری کردم
شێعری کاول بوون چیه !
من دژ به هه ر یه کم لێره
جیا له یه کێ
ئه ویش ...... ئه ویش
کوردستانم !
8/1/83