
__________________ کانی 31
بۆ عه زیز شارۆخ و ده نگه به هه سته که ی
ده نگی سه وزی ( ئازیز )1
له پڕدی ( سووره وه ) 2
سه ر هه ڵدێنێ و
باڵا ده کا
وه کوو کۆتری شێعره کانم
عه شقی نا ته وای ( شارۆخ )
به ره و ئاسۆی ( ژیان )
باڵا ده کا
وه کوو
ئاوینه ی روونی چاوانی ( سیروان )
ئه وکاته وا
ئاسمانی پڕ ئه ستێره
له باوه شیا
ده ڵاقه یه ک
به رووی دونیای ئه وین ده کاته وه !
ده نگی
نه بڕاوه ی بایش
له دارستانی باران دا
باڵا ده کا
تا گۆرانییه کی بۆن خۆش
نێو رووباری وشه کانمان
ساز بکات
گه رووی ئاویی ئاویش
وه کوو
هه ستی بلوێر
ده شه کێته وه !
چ بانگه وازێکه
مونجی دانگ و
مونجی ئاو
ده نگی تۆفان
کانی
تۆیش به قه د په لکه زێرینه گوڵه یاخیه کان
باڵا ده كه ی
تا ئاوازی نیگاکانی حه زی
ئاڵای باڵای
کوردستان بێت !
1/11/87
1- 1و3 = ئازیز شارۆخ – شارۆخ واته جوان
مه به ست کوردستانه – ئازیز یان خۆشه ویسته که ی شاعیر
2- پردێکه به ناو بانگ له مه هاباد دا

___________________ کانی 32
چاوانی
به رد و سروه وگه ره که کان
وه کوو
چاوانی ئاو و رووناکی
زامداران
ئه من له باوه شی تۆفان دا ده ژیم
ناخی تۆیش تۆفانییه !
پڕچه کانت بۆنی خه م و مونج و ده ریایان
گرتووه !
ده ریا
کاروانێکه
کفنی گوڵینه ی سووری شه هیدانی
په یتا په یتا
له ئاسو دا ئه شواته وه و
به ره و که نار ده یبات!
ده ریای شینی ئه شقیا
نابڕیته وه!
دانانه وێ و نا چه مێته وه !
ئیجگار
زامێکی ئه رخه وانی
دڵی قه تاری کاته کانی پێکاوه
که سه د هه زار مه لی له گه ڵا
دێته هاوار !
بێده نگی شمشالێ ( با )
پیشانده ری دارستان نیه
گه ڵا
گه ڵا
ئاوات
له لێواری زه ردی خه یاڵم دا
سه وز ده بێ
زه مان بالنده ێه کی ئاواره س
که
به دووی چراخانی یانه ێه کی ئاوه دان دا
ده چێ و
له هه رای شاخ ودۆل و دیمه نی ئاگر دراوی
کوردستان دا
نایدوزێته وه !
کانی
ئه و کاته وا خنجه ری ژه هراوی بڕا
شانه ی سپی بڕای خۆی ده هارێ
قیژه ی شریتی سکاڵا
ده بێته شین گێڕی و
به یت به یتی شێعری خۆێناوی کوپله کانی خه م
ده خوێنێته وه !
ئه م کۆسپه
نه فره تی تاعونه
له نێو باخی یه کیه تیدا
سه رهه ڵئه دات !
له ئامێزی گریانه وه
به دووی ( هه واری ) به یانی ده چم
ئه من
شه نگه سواری ئه ستێره م
تفه نگی شه و نامپێکێ
سێلاوی گه لم
قه فسه کانی ره شایی
ده خنکێنم
هه ره س له گه رده لوولی نه مان دا
ده خوڵێته وه وخۆی را ئه مالێ
بڕوا
بال و په ڕی ئه م دارستانه
چ فرینێکی رێک خستۆووه !
ده ست و پیێ چرۆه کان
به مشاری قین
ده برنه وه و
سه دان ده ست و پێ
به قووه ت
سه وزده بێته وه !
چرؤه کان
به ئامرازی بارووت وگازی خه رده ڵ
ده کوژن و سه دان که ره ت
باڵا ده که ن و
زیندوو ده بنه وه !
19/3/78
له زانستگای کوردستان – له گه ڵ یادمانی شین گێری حه له بچه پێشکه ش کراوه.
ئه شقیا = یاخی

_________ کانی 33
ئه و کاته ی
ده ستم له نێو قژی کاڵ وته ری تۆ دا ده گه رێ
مێژووی سیا ساڵی هه واری دڵم
له شێعرێکی تازه و تینوو
دووپات ده بێته وه
قایه قی هۆده که م
له باوه شێنی ئاوه که ت
سه فه رێکی بێ سنوور ده کات
کانی
دوور مه که وه
چاو له چاوه که ت جیا نابیته وه !
سنه – ز ستانی 1378

_______________ کانی 34
ئه من کۆترێکم ده وێ
له ده نووکی
تاڤگه ی باران و مانگی عه شق ببارێ
چه نده
قشقه ره ی ره شایی داێگرتووم !
له شه قامێکدا
هه نگاو ده نم
که به ترسه وه
پێ له وێ راده کێشی
که سنوبه ر تێدا باڵا ناکات !
کانی
ئاوێنه ی چاوانت
کام ئه ستێره ی ون بوو پیشان ده دات .
_________________ کانی 35
له به رزایی شه وه زنگه وه
بێره خوارێ
باوه شم بۆ ده ریا یه ک برد
ده ستی تۆله ده ستما جێما
باوه شم بۆ
ئه ستێر ه ی پشت ده ڵاقه ی
ژوره که ت هێنا
ده نگی پیێ تۆ
ئیجگار
دوورتر
له گوێما گوڵی دا
باوه شم بۆ کانیاوی روونی
چاوه کانت کرده وه
خه ونی پێڵوه کانت یه کیان گرت و
هیوام ئاواته کانی له ده ست چوو
هه ناسه یه ک
له ناخی
شێعره کانما باڵای کرد 1
ئه م رێگایه پێدا ده چم
به شه و ناگات