
_________________ کانی 27
دیواخی ره شی چیا به رزه کان
بۆنی چنووری یادت دێنێ
ئه م سه وزاییه دڵڕفێنه
بۆ
وه کوو دیمه نی شه و
ره ش هه ڵگه راوه ؟
ئه مه جێژنی چ هه وارگه ێه که
که
چوار وه رزی هه ر یه ک وه رزه و
خه ستی رۆژژمێری هه ر
له پاییزدا وه ستاوه !
بۆ کێهه رووگه بڕوانم
ئه و کاته ی
ئاسمان وئاو و سنه وبه ر و
چاوه کاله کانت
پر له خاچن !
ئه م شه و
به خنجه ری وشه
باڵی پێنووسه که م ده بڕم و
شوشه ی چاوانی مانگ
به قه ڵماسکی هاوار ده شکێنم !
لێوی ئه ستێره کانی سه رو نخوون
ماچ ده که مه وه
تا خاچ
هه رای تۆفان له بیرنه باته وه!
کانی
بۆنی
رووناکی وئاو
چه نده هه ستم ده بزوێنێ
بێ بڕانه وه بڕوانه
زام
له دڵی ئه رخه وانی ئاسۆدا
زام
له به رۆکی به یانانی کۆچ دا
زام
له بێسانی
هونراوه کانی من و تۆ
زام
له جاده ی هه ژاری هومێد دا
زام
له بندیخانه ی ئاواتی هه موو کیوه کانی
ده وری ( چوار چرای تاسه )
ئای !
خاچ
زام
خاچ
زام
برووسکه ی هه ناسه یه ک ره نگه
دڕکی ژه هراوی ئه م مه زرا قاقڕه مان
بۆوه رێنێ !
سنه 25/1/78

_________________ کانی 28
چه نده کار مامزی دڵم تینویه
چه نده بێزووی دیدارت
دایگرتووم
ئه مه په پووله شه وی کام وڵاتی بێ بارانه
که به ده وری تینی هه تاوی وشه کانت دا
ده سوورێته وه ؟
ده ترسم - ده تر سم
هه وری چاوه داگیر که ره که ت
نه مشواته وه 1
ئای له م بڵوقه ی ئاگیرینه
له سه ر ته ژگای زامه کانی دڵم !
ئای
بۆ پلێنگی بێ وچانی دڵت
ئه وکاته وا
له به ر هوروژمی خه ستی
هیچ داگیر که رێک
ناچه مێته وه !
ئای بۆ
قومێ ئاو
له کانیاوی نیگای تینووت !
7/3/78

__________________ کانی 29
دڵم ته نگه
نه بۆ
کچه نه شمیلانه کانی کوردی
گوزه له شانی
سه رچاوگه ی روونی ئاوه که ی کانی شه فا
بۆ
مات بوونی
شۆره سوارانی
ژێر سێبه ری کچه نه خه وتوویی هیواکانمان
کانی
خاتوونه که ی
هه ژاری شێعری ئه م کوردستانه ی به ربڵاوه !
له کام
ده ڵاقه ی به یانی
بۆت بڕوانم
له خه ستی شه و
هاواره کانتی نه پێکابێ !
ئه و ئه فسوونه ی کونی فرێو
که جادووگه ر
له دڵی دارستانی
سه وز وئاوینه ی چاونی
تۆ دا هه ڵی ره خساند
ئاور وسوتانه وی به جێ هێشت !
کێ ده ێزانی
خه یاڵی سه وزی نێرگزه جاری ئه ندشه و ئازادی
ده بێت به بنچئنه ی گۆرستانی
سه دان هه زار ئالا وهه ڵاڵه و هه ساره 1
کێ ده ێزانی
نک و ناڵی گه رووی سه گ
ده بێت به هه رای هه رێمی
من و تۆ وشاری ئه وین
ئای !
گورگ
گورگ
یادت زێندوو
له دڵی چیاوئه ستێره وچێمه ندا
لووره لووریه !

__________________ کانی 30
بۆ هونه رمه ندانی نه مری کودستان
گێژوبێ تاو
له سه رلوتکه ی په ژاره دا
راوه ستاوم
بالی فڕێنی ئێساسم
دڵ شکاوه 1
ئوقره م نیه
وه کوو ژیان
له هه گبه ی زامداری دڵا
ده سوتێم و وچان نا گرم
کات
له دوای کات
چیاکانی ئازاره ت
ده ژمێرێ !
هه زار، هه زار
ته رمی هیواکانت له سه رشانت
چه و ساوه کان،
شعێری زیندون
عه شق نا مرێ !
شمشێری قین
له باخه ڵی رووباره کان
ون کراوه
رووباره کان
حه ز به فڕین
ئاواره ن ونیشتمانیان لێ گوم بووه
دڵ ئاوسی ئاگرێکه
وه کوو په ره سیلکه کانی زاکرۆس
هول و هۆره ی په شێوی
بۆ ده زگیرانه کانی ئه وین و سه ربه ستی باڵه نده کانمان
ده خوێنم !
کانی
ده پیم بڵیی
له کام شاری چاوشینی بێ سنووردا
جریوه یان حه شار داوه ؟
ئه ستێره کان یاخی بوون
ده زگیرانه کان گیراون
به که له بچه ی ره شی ئه هرنمه نه کانی شه و
به سراون ؟
ده پێم بڵیی !
له کاتێکدا
تریفه ی مانگ حه په ساوه
من جریوه ی وشه کانم چاڵ ئه که م
با تاریکی نه یان هارێ!
دیسان
بانگی کردم
تۆفان وتۆف
هه ست و بڕوا
له شاقامی شارۆچکه کان
یه ک یان گرتوو
ده ست له ناو ده ست
خوێنی گه شی رۆژیان خسته رێگا !
رووناکی ئاو
رووباره کانی ویشکی ڕه شه ساڵی
دارستانی پڕ کرد!
گوڵه به رۆژه وتی !
موسیقای کازیوه ئه م جاره
زۆر به هێزه !
کانی
بۆنا پرسی
سه ر گوره شته ی زینی ئه رخه وانه کان
چه نده سووره ؟
هه ۆر وه ک ناقوسی زانایی و زام
ده گرمێنێ !
شورشێکی تر
له به هاری ئه ندیشه دا
داگیر ساوه
له به ندیخانه ی نیگاتا ئه سرینی گه ش
چاوه روانی ئازاترین هه ڵپه رکێیه!
من له بێ ده نگی ده ترسم
من له بێ ده نگی !
زایڵه ی باران
گویێ ئه سپی هاواره کانی باخی
پڕ کردووه
هاواره کانمان یه خسیرن !
نووسینی: هه واری سنه ڕێکهوتی 10:13 | چینی:
بهستهر | بۆ کهسیتر |