
_______________ کانی 23
وه کوو ده نگی کانی( ئاسکان ) 1
خۆره ی ئاوی هیواکانت له گۆیمدا
ده نگ ئه داته وه
من سینگی شێعره کا نم
به هه ناسه ی خه م شه ق ده که م
تا خۆینی عه شق وه ک لافاوێک
هه رچی په نگاوی کۆسپ و ره شه ئاوه بشواته وه
یانه ی ئه وین
چاوگه ی گه ش و گه سک و تازه ی ده وێ
هاوارێک
له ئیسقانم سه ر هه ڵئه دات
ئه من عیسام
له خاچم دان
کانی ژیان له نێو کۆشکی شه وه زه نگ دا
هه ڵا مه تێکی دژواره
کام دڵ خۆشی ئاسکی شێعرم
به ره و کانی ئاسکان ئه بات
کام دڵ خۆشی ؟
له سێداره و شه واره شه و مه مترسینن
له خاچم دان !
10/9/77
1- کانی ئاسکان له شاری سلیمانی دایه وکانی ێکی
پڕ ئاو و سه ێرانگاێکی خۆشه.

________________ کانی 24
( ئێمه زوۆرین )
گارسیا لۆرکا
بڕوانه بۆ ده ریاچه ی رۆژی روو ڕه ش
بزه ی نییه - ئازیه ت باره
به ڵام
شه پۆلی قین له ده س نا دات !
بڕوانه
بۆ لووتکه ی بڕوا
گه وره وه کوو
به ندیخانه ی شه قامه کان
ئاوی وه کووبسکی ( سیروان )
ئه و کاته ی ده ستی سروه
یاده کانی شانه ده کات
ویشکی باران
تێنویه تی رووباره کان
ده ریاچه ی ته م
ئه م خه فه ته نابڕێته وه !
ئه م خه فه ته
ناخی شه وو
مانگ و خۆری داگرتووه !
ئه م خه فه ته
وشه کانم سه رده برێت
وه کوو ته وه رداری دارستانی حه زم
له ت
له ت ده کات .
سه ر ئه نمه باوه شی ئاو بمڵاوێنێ
سه ر ئه نمه باوه شی دۆڵ
بمبات به ره و سنووره کان
نوقمم بکات !
سه ر ئه نمه باوه شی ( با )
بمبات
بۆ نێو گه ره که کانی عه شق
بمبات
به ره و باوه شی شێعر
تۆ شێعرمی ته واو نابی
( ئێمه زۆرین )
ته واو نابین !
سنه - 11/11/77

________________ کانی 25
خوێنی به رژه وندی عه شق
له شه قامی هه ستی ( سیروس دا ) 1
قه تماخه ی به ستووه !
مانگ
واشتایه که مێرد وون بوو
که
له نێو په رژینی هه وردا
به گریان ده روانێت.
ده سره ی ( با )
بێ پێلانی ته رزه و تۆفان
له فرقاتی2 ئه م ده شته قاقره دا
هام و شو ده کات
چ نووته کێکی سوور
دڵی غه ریبی داپۆشیوم !
که با هۆزیش
چنکه کره ی سارای پڕ له تۆپلاخی
ئه و نا کات
نه یاران !
کابانی مانگ
له هۆرۆژمی شه وانه ی لاشخۆره کان
نا ترسێت و
دڵی به ترووسکه ی چاوانی قه قنه سه کان گه رمه
کانی
نێو چمکی گه ڵاڵه ی4
شاری ئه ستێره کوژاندا
( هه ساره ) تازیه داری دڵی خه م ئاژنی
تێشکێکه،
بۆم بڕوانه !
تا فرمیسکی یه ک ره نگێت
له هه ڵامه تی ساواقی 5 نه فره تدا
نه مامی تۆله ی دڵ ئاو به دات
نیگا
یاساخه
یاساخ !
زستانی 77
1- شه قامێکه له شاری سنه
2- فرقات = بغزی گریان
3- تۆپڵاخ = کلۆخ – کوچک و کڵۆ
4- گه ڵاڵه = ته رح
5- ساواق = سه ر مای زۆر

___________ کانی 26
تێشکی شێعرێکی نه وتراو
ناخی وشه کانم ده گۆشێ
ئه م به فره سپییه که تازه هه ڵی کردووه
تاریکایی شاری رۆحم
ناشواته وه
به فر
به فر
په ره سێلکه ی یادی په شێویمه
ئه مه پێڵوی چاوی کام ده ڵاقه یه
که بۆ هه ناسه ی کازیوه ده ڕوانێت و
ده ریا ، ده ریا
فرمیسکی سووری خه م
ده رێژینێ !
ئه من گوره پانی ویشکی ئه م وڵاته م
( چوار باخم ) !
ته واو داره کانی دارستانی هیواکانم
ره ش هه ڵگه ڕاون و
جل و به رگیان بوو به درکی ئاخی
گه روی خوێنینم
کام
ئه ستێره ی داگیر کراو
وڵامی مه له ڕاونراوه کان ده داته وه؟
کام ئه ستێره ی داگیرکراو ؟
چاوی ئاسمان
وه کوو چاوی
ئاو و ئه ستێره
وه کوو چاوی مه لی عه شق
له به ندیخانه ی کۆنی خه فه ت دان ،
ئه مه که له بچه ی قینه
که پێستی ده مارهکانم ده بزوێنێ،
ئه وه تا
کۆتری مانگه
به ده م به فری ره شه وه
ده بارێ
ئه وه تا
هه ڵوی باڵ شکاوی هه تاوه ،
له ژێر چارشێوی هه وری نه باریوی مێژوودا
حه په ساوه !
کانی
ئێستا که ،
ناوت
له لوتکه کانی وه رزی ساردی پاییزدا
ده زرێنگێته وه
ئه مه زریانی رێبه ندانه
که له نێو دۆله کانی
ره شه ساڵی ئازادیدا ده گه رێ !
ئه م قێژه ی دڵ ته زینه
شین گێری بایه
له نێو گه ڵا یاخیه کانا
ده بێسریت و
له جه رگی
له ت ، له ت کراوی
ته ئریخ دا سه رهه ڵدینێ !
ئه مه هاواری نه بڕاوه ی
رووباره کانی ( ئاراراته )
له نێو گه ره که کانی
بێ ده نگی دڵ ماندا
ژاری ره شی شه و ده شکێنێ !
گزنگی خه نجه روهاوار
له پێواری2 زه ردی خه ونه کانم
خوی ده وێنێ !
ئه م بۆرکانه
مه شخه ڵی نه کوژراوه ی عه شقه
له نێو
مه شخه ڵدانی ده ستمدا به ر له زه ردشت ،
به شه وان و ڕۆژان
هه رده سووتێت
ئێستا که
پۆلی مه له ده ریا ییه کان
به ره و تۆفان دێن !
هیچ یاسێاییك
له ئاستی
تفف نگ و باتوما
به ری ئه م
تۆفانه ئاگرینه ناگرێت !