__________________ کانی 19
پێنووسه که م
له وته ی ئاوی ده ریا پڕ بووه و
شێعری نه وتراوه ی ته واو نابێ
ئه م بۆغزه کۆنه
به خورپه ی تافی گریانیش داکا نامرکێ
ره هێڵه
ره هێله ی شوکه رانێ
داگێر که ری باخی ئاوازه کانما نه
کانی
بۆ ئێمه بێ وڵاتی
له ژێر چه مۆله ی بێ سونگه ی 1 شه ودا
زامێکی نا سۆره
خنجیلانه
ده ر یا لوو شه ی 2چاوه کانت
له گه ڵمایه ! 24/6/77
1- سونگه = ده رفه ت
2- ده ریا یان زه ریا لووشه = ئوقیانووس

_________________ کانی 20
له دارستانی بێ گه ڵای روحی
پڕ له نامۆییم دا
بۆ چمکی 1 کام مانگه شه و
کۆچت کرد
که ئه م غوربه ته ئاور با رانه
به به رد و گوڵه ی ئاگرو
بژاڵی 2 داخ
زامه کانم تیمار ئه کات
گه نج نامه ی دیداری دوو کۆچه ری
دره نگانی شێعری جیایی
من و رووبار نه بوو
کتیبه کانی عه شقی وڵاتێکی خه م بار
دووپات کردووه !
ئه و کاته ی
له سه ر سه ر نیزه ی شه و شه و په ره ستان
دڕکی دووریت له باشووری جه رگم دا چه قاند
مژۆڵه ره شه کانی حه زت به من درۆیان نه وت !
کانی
تاڤگه ی گریانی ( ماده کان )4
له پلۆسکی گزنگی یادێکی ئه به دی دا
سه ر هه ڵئه دات
ئه من جانتایێکی خه یاڵاوی
پڕ له ( رازی ) که لاوی شاری ئیحساسم
له دڵمایه 28/6/77
1- چمک = قوژبن- زاویه
2- بژاڵ – دڕک
3- ماده کان = هه وه لین حکومه تی کورد
4- راز= حه کایت

بنچێنه ی ئاواته کانت
خشت به خشت
بۆنی هه وای تازه ی ( قه تار چیان)1 و
به رزایی داخی به یاخه که ی ( پیررۆ مه ری ) 2 لێ دێ
ئه من کاولم کاول
وه کوو که لاوه کانی ( ئه شکه وتی زیوییه ) 3
دوای ئاوازه کانی ( ماملێ )
وه کوو باڵه فڕه ی هاواره کانی ( حه سه ن )
له سه ر گڵکۆی گۆرانی دا
وه کوو دڵۆپ دڵۆپ
ئاوه به ستراوه که ی ( کانی شه فا )
وه کوو
ئه سپی سه ر شێتی که ژاوه ی با
کانی
له ژێر شوڕه بی قژه کاله کانتا
بمشاره وه
با هه ڵبه ستێکی نهێنی
بۆن خۆشم کات
زایه ڵه ی ده نگی زوڵا ڵت به ئه سپایی
بانگه وازی بووژانه وی خۆشه ویستی
ته واوی رووباره کانی کوردستانه
ده بانگم که ! سنه – 29/6/77
1- گه ره کێکه له شاری سنه
2- له شیخه به ناوه کانی سنه ( پیرعومه ر )
3- ئه شکه وتی زیوییه که له سه قز دایه و به ده ست هه نده رانیه کان تاڵان کرا .

کانیله که م
چاوه کانت له باوه شی
مانگه شه ودا حه شار ئه ده م
با ئه ستێره ی شێعره کانم نه کوژێته وه
ئه من
یه خسیری ئه ندیشه ی وڵاتی شه وم
بم تێڵه
با رووناکایی په نجه کانت بمشواته وه
چ شه سته بارانێکه له م شه وه تاڵه دا
چ شه سته بارانێکه
که مانگ
له په ژاره ی گریانی ئه ستێره دا
جڵی ره شی له به ردایه و
منیش جڵی
پڕ له شیوه نی تاسه !
11/9/77