_______________________کانی 8
ویستیان دونیا وئاو
پر له لێڵاهی ته نیایی که ن
نه یا نتوانی!
له و هه وارگه سووره وه
چه ک و (چه )1
رازی چیرۆکی ژین و شانۆی مه رگیان ئه وت
شێعری ژیان سه رکه وت
رووباری ئه ندیشه
ره نگی خه ماوی ده ریای گۆڕا !
عه شق سه ر نه بڕا !
تۆفانی نه هاتوو
جارێکی تربرووسکه ی حه زی داگیرساند
له م غوربه ته پڕ ده رده دا
ده ریا له ئاسمان ده چی ،
هر دوو یه ک ره نگ!
ئای !
بۆ یه ک ره نگی !
تۆ
ره نگی وه نه و شه یی
کۆچ و خه بات و چاوه ڕوانیت
پێیه !
بروات بێ !
له دیواخانی رۆژدا
شوشه ی عومری شه و
شکاوه !
1- چه گوارا شۆڕشگێری مه زنی ئارژانتینی و هاورییه کی به ناو بانگی کاسترۆ له شورشی کوبا که سه رنجام له خبا تیێکی چه کداری ئه نترناسیونالیستی له بوولیویا گیانی به خت کرد
_________________کانی 9
ناڵه ناڵه ی گلکۆی هۆنراوه
له ناڵه شکینه دا 1
پاپۆری شکاوی دڵی داگرتووم
ئه م شمشاڵه یاخیه
له کاکشانی هونه ردا
چ زایه له یێکی غه ریبه
له ژێر رێژنه بارانی ئاوازدا
سروه دووپاتت ده کاته وه
بووکان 2
سواری واگونی کاته کانی بێ وچانه
و نامیلکه ی ( حه سه نی) پێیه !
ئه م قه تاره بێ بڕانه وه
هه ر دێت و دێت و
بووکی نه شمیلانه ی شه ڵماشی
له گه ڵدا هاوسه فه ره
چ سه رده مێکه
خوره تاوی عه شق
له سه ر نێزه دانیشتووه
به ڵام
په روباڵی مه ڵی خۆشه ویستی
هه ڵنه پڕووکاوه
گێوتینی کۆنه په ره ستی
نا توانێ مێژووی هه تا هه تایی
ناوی کوردیت ببڕێته وه. بووکان9/4/77
1-گڵکۆی هونه رمه ندی مه زنی کورد حه سه ن زیره ک
1- بووکان – شاری بووکان – وه وییه کان