به هاری بێ باران هات وتۆو
شه نگه سواری به يان يه كتان نه گرت
له دووريتا بسكی زه وين وه كوو با ڵی
هاواره كاني من هه ڵپرووزا !
زۆر له مێيژَه
ئاور له ژێر چياكانی داپۆشراوی په ژاره دا
حه په ساوه !
ئاخۆ
بوركانی ئاگروقينمان كه ی
سه ر هه ڵئه دات !
12/3/77
كانياوی عه شق
وه كوو شێعري نيگا كالَه كانت
له م ويشكه ساڵه ی زامداره دا
كه ده رد و به رد و سامناكی لَێ ده با رێت
هه ر ويشك نا بێت .
له دووره وه ره شمالَێ هه وری نه زۆك
وه کوو ريخۆڵه شركراوه !
مانگ به چاوشاركێ
تريفه ی پرچی پیشان ئه دات
من كۆچه ریێه كێ بێ شوێنم و
به شوێن باران و هه نگوێن و گه نم
ده چم !
كه نار له كۆييه ؟
ئاخۆ ،
ئاوێنه ی چاوه كانت
به ره و كام ده رياچه ی بێ خه فه ت
ده روانن ؟
سروه ی ده نگت هانم ده دات !
له ته م وهاواربارانی ته نياييم دا
ماسی سووری خه يالَم
له نێو رووباری هه تاو و مێهره بانی ئاودا
مه له ده كات !
كاتێك كه مێژوو ده نوسێت
ده ترسيێت و خۆی نانوێنێ
شه و دره نگه و ئه نگوسته چاوی قين
له چوارلاوه دياره !
عاشقی نامۆ و چاوه روان ده ناسم
كه ده ريالووشه ی هه ناسه ی هونراوه كانی
بێ وچان شه پۆل ده دات و
به ره و گه رميانی چوار ئه ستيێره ده روانێت
كه نگێ
جڵی سه وزی هه ڵبه ستی يه كيه تی
له باخي نه زۆک و ساردی دنگمان دا
خۆی ده نويێنی ؟
سنه - 7 / 11 / 76
له شڵا ڵی كه ڵێسه ی ئه وين و ئاوات دا
تا
نوێژ له مزگه وتی رۆژ
تا
زياره تی
به رد و چياو ئاو
هه نگاوێکه !
هه ناسه ی ئه ستێره به ره و خوا ڕِوانه و
هاواری منيش به ره وده ريا
به ره ودۆلَه كانی نه خه تووی
وڵاته هه ورييه كه م !
كانی
بۆ كام كه ڵێسه ومزگه وت و چيا
سه جده ئه به ی
كه چاواني شێعرو عه شق
تێیدا دار قه واخ نه درابێ !
سنه 23/3/77
______________________